سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ سەنتەرى سەلامى پسپۆڕى پزیشکى ددان لەکەرکوک بەسەردەکاتەوە

پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى، سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمان، ڕۆژى یەک شەممە 19ى ئەیلولى 2021 سەنتەرى سەلامى پسپۆڕى پزیشکى ددانى لەکەرکوک بەسەرکردەوە.

پەرلەمانتار ساڵحى، لەگەڵ بەڕێوەبەرو کارمەندانى سەنتەرەکە، بە ئامادەبونى نوێنەرانى سەندیکاى پزیشکى ددان لقى کەرکوک کۆبوەوە.

لەکۆبونەوەکەدا، گرنگترین پێداویستییەکانى سەنتەرەکە تاتوێکرا، لەگەڵ کارکردن بۆ لابردنى ئاستنەگەکان، لەوانەش، دابینکردنى ئامێرى زیادە لەپێناو کەمکردنەوەى ماوەى چاوەڕوانى سەردانیکەران و چاککردنى دۆخى کارکردن و چارەسەکردنى کێشەى بڕانى کارەبا، لە بەستنەوەى سەنتەرەکە بە هێڵى فریاکەوتنەوە.

ساڵحى بەگرنگى زانى، خزمەتگوزارى تەواو پێشکەش بەهاوڵاتیان بکرێت، سوپاسى کارمەندانى سەنتەرەکەشى کرد، لەبەرامبەر ئەو هەوڵ و ماندبونەوەى زۆرەى پێشکەشى دەکەن، لەپێناو حەوانەوە سەلامەتى هاوڵاتیاندا.

فەرمانگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
20/9/2021