دوای دابینكردنی بودجه‌ی‌ تایبه‌ت و ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و نوسراوی ره‌سمی.. كه‌عبی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری گه‌وره‌ی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی مونته‌زه‌ر و ناوچه‌كانی باشوری ره‌سافه‌ راگه‌یاند

به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ستكردن به‌ پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڕه‌كی مونته‌زه‌ر له‌ مه‌دینه‌ سه‌در و ناوچه‌كانی‌ باشوری ره‌سافه‌ راگه‌یاند، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌، كه‌ ده‌ستكردن به‌ قیرتاوكردنی رێگه‌كان و په‌ره‌دان به‌ ژێرخان و دروستكردنی تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ له‌ سبه‌ینێ وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی مونته‌زه‌ر ده‌كه‌وێته‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19ی‌ ئه‌یلول، حه‌سه‌ن كه‌عبی، له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ پارێزگاری به‌غداد، به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌ ماقوڵانی گه‌ڕه‌كی مونه‌ته‌زه‌ر له‌ مه‌دینه‌ سه‌در، ده‌ستكردن به‌و پرۆژانه‌ی‌ راگه‌یاند، له‌و سه‌ردانه‌دا چاوی كه‌وت به‌ پارێزگای به‌غدا، به‌ڕێز محه‌مه‌د جابر عه‌تا و كارمه‌ندانی پێشكه‌وتو له‌ پارێزگاكه‌، ئه‌و پرۆژانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ چاوه‌ڕوانیدان و دوای كۆمه‌ڵێك نوسراوی ره‌سمی و كۆبونه‌وه‌و ته‌رخانكردنی پاره‌ی‌ پێویست بۆی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ بڕگه‌یه‌كی راشكاو له‌ پرۆژه‌ بودجه‌دا، له‌ ئێستادا ده‌كه‌ونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

جێگری یه‌كه‌م داوای له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و ناوچه‌كانی باشوری ره‌سافه‌ كرد، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ئه‌ندازه‌یی كۆمپانیای‌ جێبه‌جێكار هاوكار بن به‌مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ په‌ككه‌وتوه‌كان، ده‌توانێت متمانه‌ له‌ نێوان به‌رپرس و هاوڵاتیاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بگێڕێته‌وه‌، هاوكات ئه‌و رۆڵانه‌شی به‌رز نرخاند له‌لایه‌ن پارێزگای‌ به‌غداو كارمه‌ندانی ئه‌ندازیاری و هونه‌ری و ئیداری له‌ پارێزگاكه‌ خراونه‌گه‌ڕ، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ كاركردن به‌رده‌وام ده‌بێت تا جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌می پرۆژه‌ په‌ككه‌وتوه‌كان له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی چاودێریكردن و كاراكردنی ئه‌و نوسراوه‌ ره‌سمیانه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی له‌لایه‌ن به‌ڕێز كه‌عبی-یه‌وه‌ ئاراسته‌كراون.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/١٩