كه‌عبی داوا له ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی ده‌كات ئیستماره‌ی دامه‌زراندن بۆ خاوه‌ن بڕوانه به‌رزه‌كان و یه‌كه‌مه‌كان دابةشبكات
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای له سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی كرد ئیستماره‌ی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی خاوه‌ن بڕوانامه به‌رزه‌كان و یه‌كه‌مه‌كان له زانكۆ و كۆلێژه‌كان دابةشبكات تا ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگرێته‌وه بتوانن داواكارییه‌كانی دامه‌زراندن ته‌واوبكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێدوایستییانه‌ی تێیدا هاتوه به‌گوێره‌ی پسپۆڕی و بڕوانامه مامه‌ڵه بكه‌ن.
رۆژی دوشه‌ممه 20ی ئه‌یلول، به‌ڕێز كه‌عبی به ئاماده‌بونی د.جه‌واد موسه‌وی و په‌رله‌مانتار جه‌واد ساعیدی و د.محه‌مه‌د یوسف، راوێژكاری یاسایی ئه‌نجومه‌ن و سه‌عد فه‌یاز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌ندامی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی خاوه‌ن بڕوانامه به‌رزه‌كاندا كۆبوه‌وه.
كه‌عبی داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كرد په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی بودجه و ژماره‌یه‌كی زۆر له نوسراوه‌كانی كارا بكات به مه‌به‌ستی ته‌رخانكردنی بڕی پێویست بۆ دامه‌زراندنی خاوه‌ن بڕوانامه به‌رز و یه‌كه‌مه‌كان به‌وپێیه‌ی جێبه‌جێكردنی یه‌كێكه له پابه‌ندییه‌كان و په‌سه‌ندكردنی پله وه‌زیفیه‌كان له بودجه‌دا هاتوه بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی پێكهێنانی پرۆژه‌یه‌كی حكومی راسته‌قینه‌و كارا كرده‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی چین و توێژه ئه‌كادیمیه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه‌و توانا‌و پسپۆڕییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی رێكاری پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان سه‌روه‌تی وڵاتن و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی سود له توانا‌و عه‌قڵی رۆشنیان وه‌رده‌گرن، یه‌كێكن له نه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتو و گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٢٠