له‌ میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پزیشكییه‌كان.. به‌ راسپاردنیان بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژ به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه‌عبی یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ری كر بۆئه‌وه‌ی سه‌ندیكاكان له‌ دروستكردنی بڕیاردا به‌شداربن

رۆژی دوشه‌ممه‌ 20ی‌ ئه‌یلولی 2021، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی شانه‌ی‌ قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پزیشكییه‌كان ئه‌نجامیدا، یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكاكان و یه‌كێتییه‌كان له‌ كاروباری گشتی سیاسه‌ت و دروستكردنی بڕیاردا به‌شداریان هه‌بێت و رایسپاردن وه‌ك راوێژكاری لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌ن، بیرۆكه‌و پێشنیاره‌كانیان له‌ كاتی داڕشتنی ئه‌و یاسایانه‌دا په‌یوه‌ندیدارن به‌ لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕو، داواشی له‌لایه‌نه‌ حكومییه‌كان كرد به‌پێی پسپۆڕی هه‌ر سه‌ندیكایه‌ك، به‌شدارییان پێ بكرێت و سود له‌ روانگه‌و شاره‌زاییان بۆ رێككردنه‌وه‌ی‌ كاری ده‌زگا حكومییه‌كان وه‌ربگیرێت.

ئه‌م وتانه‌ی‌ كه‌عبی له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ باره‌گای پزیشكان هات كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.جه‌واد موسه‌ی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامیداو هه‌ریه‌كه‌ش له‌ نه‌قیبانی سه‌ندیكاكانی (پزیشكان، پزیشكی ددان، ده‌رمانسازی، پزیشكی ئاژه‌ڵداری) و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ له‌و سه‌ندیكایانه‌دا كار ده‌كه‌ن، ئاماده‌ییان هه‌بو.

كه‌عبی داواشی له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد سه‌ندیكاكانی پزشكی وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ بڕیاری هێنانی پزیشكانی‌ بێگانه‌ بۆ عێراق سه‌یر بكه‌ن له‌و به‌شه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ پێویستی هێنانی ئه‌و پزیشكانه‌و رۆڵی گه‌وره‌و كارا بدرێت به‌و سه‌ندیكایانه‌ له‌ گۆڕه‌پانی وڵاتدا، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌، كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ سه‌ندیكاكان له‌ بواری پیشه‌یی و پسپۆڕی خاوه‌ن بڕیار بن و ته‌نانه‌ت كار به‌ راوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بكرێت له‌كاتی‌ دانانی وه‌زیر و وه‌كیل و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كاندا.

جێگری یه‌كه‌م داواشیكرد پشتیوانی پیشه‌سازی ده‌رمانی نیشتمانی بكرێت و له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا پرۆژه‌یه‌ك دابنرێت بۆ دیاریكردنی نرخ، خاڵه‌ سنورییه‌كانیش كۆنترۆڵ بكرێن بۆ رێگرتن له‌ به‌ قاچاخ هێنانی ده‌رمان، هاوكات سه‌نته‌ری راوێژكاری پزیشكی و ده‌رمانسازی دروستبكرێت له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكاندا و سه‌ندیكاو یه‌كێتییه‌كان له‌ هه‌ژمونی حیزب و شه‌خسه‌كان دروبخرێنه‌وه‌ تا بتوانن به‌ ئه‌ركی چاوێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت هه‌ستن.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ندیكاكانی (پزیشكان، پزیشكی ددان، ده‌رمانسازی، پزیشكی ئاژه‌ڵداری) نامه‌یه‌كیان بۆ فه‌رمانده‌ی‌ چاكه‌خواز، به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در (خواد پایه‌داری بكات) نارد وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ پزیشكی و ته‌ندروستی كردبو، كه‌ تێیدا سوپاسی كردبون له‌ پای هه‌وڵانه‌ی‌ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنادا به‌گه‌ڕیان خستوه‌و به‌ قوربانیدانیان بونه‌ته‌ مه‌دالیای شه‌ره‌ف به‌ به‌رۆكی هه‌مو عێراقییه‌كانه‌وه‌، هاوكات داواشیكرد رێزیان لێبگیرێت و بپارێزرێن و هه‌ڵبژاردنی داهاتوش به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌وان به‌ڕێوه‌بچێت تا رێبگیرێت له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای‌ كۆرۆنا، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ ئاماده‌بوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و په‌یامه‌ راگه‌یاند كه‌ پێزانینی تێدا خراوه‌ته‌ڕو له‌ هه‌مبه‌ر كاره‌كانی سوپای سپی و ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، كه‌ ئه‌و په‌یامه‌ پێداگری و وره‌ی‌ پێداون تا بتوانن خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌شی هاوڵاتیان بكه‌ن، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتو، وه‌ كه‌شێكی ته‌ندروستی وا بڕه‌خسێنن رێبگرێت له‌ بڵاوه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌، هیوای گه‌وره‌ی خۆشیان نیشاندا قۆناغی داهاتو، قۆناغی چاكسازی راسته‌قینه‌و رزگاربون بێت له‌ گه‌نده‌ڵكاران.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٢٠