لیژنەی هەرێمەکان تاوتوێی میکانیزمەکانی جێبەجێهێنانی یاسای ژمارە(٨٠) لەساڵی ١٩٧٠ لە پارێزگاکاندا دەکات

لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکانی ڕێکنەخراوبە هەرێم بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار شیروان دویردانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەمەحمووود ئەلکەعبی وچەندئەندامانێکی لیژنەپەڕلەمانیەکانی تر، ئەمڕۆ چوارشەممە٢٥/٨/٢٠٢١، میواندری پارێزگاری سەڵاحەدین عەمارجەبرو هەردووجێگرانی پاڕێزگارانی کەربەلای پیرۆزومیسان وبەڕێوەبەرەگشتیەکانی فەرمانگەی یاسایی  و فەرمانگەی خانووەکانی دەوڵەت لەوەزارەتی داراییداو بەڕێوەبەری گشتی تۆمارگەی خانووەکان لە وەزارەتی دادداوبەڕێوەبەری گشتی  شارەوانیەکان و ئاوەدانکردنەوەونیشتەجێ کردن لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەونیشتە جێکردن وشارەوانی و کاروبارکردنەکان،سەرەڕای بەڕێوەبەرەکانی  لقەکانی تۆمارگەی خانوولە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەربەلای پێرۆزومیساندا.
لەکۆبوونەوەکەداکەلەبارەگای لیژنەی یاساییدالەئەنجومەنی نوێنەران بەستراتاوتوێکرا،لەوڕگایانە ومیکانیزمانەی کەدەتوانێت یاسای ژمارە(٨٠)لەساڵی١٩٧٠بەجێبهێنێت کەتایبەتەبەگواستنەوەی زەویەکان لەنێوسنووری شارەوانیەکانداوئەوگرفتانەی کەنایەڵێت بەجێ بهێنرێت ،کەلیژنەکەتاکیدی لەوەکرد مەبەست لەچاوپێکەوتنەکە ئەوەیەلابردنی هەمووگرفت و بەربەستەکان بەوەی خزمەتی سوودی گشتی دەکات، ڕوونیکردەوەلەمیانی سەردانە ڕاستەوخۆکانیدابۆپاڕێزگاکان زۆرلە پرسیارەکان کراسەبارەت بەبەجێنەهێنانی ئەم یاسایە .
هەروەهالیژنەکەلەهەمان کاتداجەختی کردەوەلەسەر لەناوبردنی ڕۆتین وبیرۆقراتی لەمامەڵەکانی وڵاتداکەبریتیە لەهۆیەکی دەرکردنی وەبەرهێنان وەجموجووڵی ئاوەدانی لەپارێزگاکاندا خاودەکاتەوە،سەرەڕای پتەوکردنی داهاتەکانی دەوڵەت ئەگەریاساکەبەشێوەێەکی ڕاستاڵانە بەجێبهێنرێت.
لیژنەکەگوێییستبووبۆڕای میوانەکان وڕاوبۆچونە جیاوازەکان سەبارەت بەیاساکەومیکانیزمەکانی بەجێهێنانی ،کەبەشێوەیەکی  دەم ودەستانە بڵاوکراوەیەکی ئاراستەی هەمووپارێزگارەکان کردبۆئەوەی بەڕێوەبەری لقەکانی تۆمارگەی خانوو لەهەمووپارێزگاکاندابخرێتەناوئەولیژنەیەی کەلەلایەن پارێزگارەوەپێکهێنراوەئەمەش یارمەتیدەدات بەبەجێهێنانی یاساکەوبەشێوەیەکی ڕاستاڵانە.
ئەمەوکۆبوونەوەکەمیوانداری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئەندازیاری لەدیوانی وەقفی شیعی تێداکرابۆباسکردن لەو کێشانەی بەرەوڕووی دیوان دەبێتەوەلەبەموڵککردنی زەویوزارەکانداوگفتوگۆکردن لەسەرپێداویستیەکانی بەجێهێنانی ئەمەلەگەڵ فەرمانگەی خانووەکانی دەوڵەت ،کەلیژنەکە فەرمانیدابەلابردنی ئەو گرفتانەوسرینەوەی هۆکارەکانیان بەگوێرەی ڕێخستنەکان ویاسا بەجێهێنراوەکان.
 
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٥ی ئابی ١ ٢٠٢