پەیامی د.بەشیر حەداد بەبۆنەی ٥١مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
بەرێز/ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
بەبۆنەی (٥١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی بەڕێز دەکەم.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینی پیشه‌یی لە رابردوو و ئێستاشدا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه و هەیە له شياندن و گەشەپێدانی ئاست و تواناى مامۆستایانی ئایینی، و یه‌كخستنی هێز و تواناكانیان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتری ئايینی ئیسلام و بنەماکانی و پارێزگاری كردن له نیشتمان و دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان لەباشووری کوردستان، لەو پێناوەشدا چەندین شەهیدی پێشکەش بە نیشتمانەکەمان کردووە.
لە ئێستاشدا کە وڵاتەکەمان و گشت جيهان گیرۆدەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، پێویستە هەموو لایەک هاوکار بین و بە ئەرکی سەرشانی خۆمان هەستین لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بەوەی کە رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی جێبەجێ بکەن و ڤاکسین وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانین بە زوترین کات بەسەر ئەو پەتایەدا زاڵ بین.
دووباره ئه‌م یاده پیرۆز بێت له‌هه‌موولایه‌ك به‌هیوای خزمه‌تی زیاتر
د. بەشیر خه‌لیل حەداد
جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١