ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لەیەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستانی دەکات بەبۆنەی یادی  پەنجاو یەکساڵەی‌ درووستبوونیەوە

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک وئەندامانی یەکێتی زانا ئاینیەکانی ئیسلامی کوردستانی کرد”بەبۆنەی یادی پەنجاو یەکساڵەی درووستبوونی  یەکیەتیەوە .
دەقی برووسکەکە:ــ
بەڕێزان سەرۆک وئەندامانی یەکیەتی زانایانی ئاینیـی ئیسلامی کوڕدستانی ڕێزدازان…
لەمیانی ئێوەوەگەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشیەکانتان پێشکەش دەکەم بەئەندامانی نووسینگەی بەجێهێنان وئەنجومەنی ناوەندی یەکیەتی زانا ئاینیەئیسلامیەکانی کوردستانی وە هەمووزانائاینیە زۆرپیرۆزەکان، بەبۆنەی ساڵیادی پەنجاویەکی دامەزراندنی یەکیەتیەوە.
 داوای بەردەوامی سەرکەوتن و  ڕاست ڕۆیشتنتان دەکەم لە ئەڕکەکانتان وڕۆڵی گەورەتان لەبڵاوکردنەوەی پەیڕەویەکانی دینی پاکمان وپەیامەدڵفراوانەکەی و بەهامرۆڤایەتیەپاکەکەی و جێگیرکردنی کۆڵەکەکانی پێکەوە ژیان وکلتووری لێبوردن وئاشتەوایی کۆمەڵایەتی وەدژایەتی بیروباوەری تیژڕەوی لەکوردستان وعێراق وهەمووجیهانی ئیسلامیدا.
یەکێتی وزانائاینیەپیرۆزەکانی باشترین ڕۆڵیان هەبوو لەبڵاوکردنەوەی گیانی مرۆڤایەتی و ئاشتیخوازی وقایلبوون بەڕای بەرامبەر لەنیوان هەمووپێکهاتەکان وتایەفەکان و مەزهەبەئاینیەکان وڕەچەڵەکەکان لەکوردستاندا.
تکام بۆتان ئەوەیە بەردەوامی  سەرکەوتن لەکارەکانتاندائەوەی کەدەستتان پێکردبوو وەهێانەدیی مەبەستە پیرۆزەکانتانە .
هەمووساڵیک وئێوەبەخێر

دکتۆر

سیروان عەبدوڵڵە سیرینی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران

سێشەممە ٢١/٩/٢٠٢١