کەعبی داوا له ده‌سته‌بژێی زانستی ده‌كات رێڕه‌وی فیكری راستبكرێته‌وه‌و بیرێكی نه‌ته‌وه‌یی دروستبكرێت كۆكه‌ره‌وه بێت نه‌ك په‌رته‌وازه‌یی بێنێته ئارا
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له ده‌سته‌بژێری زانستی و خاوه‌ن پێگه په‌روه‌رده‌یی و زانستی و خامه پسپۆڕییه‌كان ده‌كات پێشه‌نگایه‌تی ژیان و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی فیكری بگرنه ده‌ست له ناو پێكهاته‌و بازنه‌كانیانداو سود وه‌ربگرن له جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له دروستكردنی بیرێكی نیشتمانی عێراقی به‌شێوه‌یه‌ك كۆكه‌ره‌وه بێت نه‌ك په‌رته‌وازه‌یی بێنێته ئاراوه.
ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2021، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ده‌سته‌بژێری زانستی و فیكری به ئاماده‌بونی هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران عومه‌ر رێكانی، مه‌یاده نه‌جار، رێحان حه‌نا و به‌ڕێز سیروان عه‌بدوڵا، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوه‌وه.
جێگری یه‌كه‌م ته‌ئكیدی له پێویستی په‌ره‌دان به گوتاری هۆشیاری پێش هه‌ڵبژاردن كرده‌وه له‌باره‌ی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان و پرۆسه‌ی دیموكراتی، هاوكات داواشیكرد له راگرانی كۆلیژه‌كان و مامۆستایانی زانكۆكان و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه پشپۆڕییه‌كان، به‌شدارییان هه‌بێت له كاروباری گشتی سیاسه‌ت به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌نگده‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی چاكه‌خوازترین، به‌وپێیه‌ی ده‌نگی ئه‌و ده‌سته‌بژێرانه بیستراوه‌و له‌باره‌ی حه‌قه‌وه‌و گوێڕادێری هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، مامۆستایان زانكۆ و میدیاكاران، رۆڵی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ریان به‌رزنرخان له په‌سه‌ندكردنی چه‌نده‌ها یاسای گرنگ و سوپاسیان كرد له پای سوربونی له‌سه‌ر به‌شداریپێكردنی ده‌سته‌بژێری زانستی و فیكری و پسپۆڕییه‌كان له دروستكردنی بڕیاری عێراقیدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٢