ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی دەکات لەچەندئاکادیمی و ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووسێک

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی،پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆلە نووسینگەکەیدا،پێشوازیکردلەچەند ئاکادیمی وڕۆشنبیروڕۆژنامە نووسانێک وەدکتۆرسەعد ئەلهەمەوەندی ودکتۆرحازم     وەتەن ودوکتۆرعەبدولوەهاب جەبارو ئاکادیمی بەڕێزقەحتان ئەلکەعبی تێدابوو.
لەسەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا ئەمینداری گشتی خێراتنیکردلە شاندەمیوانەکەلەئەنجومەنی نوێنەراندا،تاکیدیکردلەسەرپێویستی هەڵسانی ڕۆشنبیران وئاکادیمیەکان و ڕۆژنامەنووسان بەوڕۆڵەی پێیاندراوە لەمیانی قۆناغی ئێستادا کەعێراق پیایداتێدەپەڕێت لە ئامادەکردنی بەرنامەوچالاکیە ڕۆشنبیریەکان وزانستیەکان و پەرۆەردەییەکان کەیارمەتی     دەدەن لەزیادکردنی لێتێگەیشتن و‌ پەرەپێدان لەلای تاکەکەسانی عێراقیەوە بەشێوەیەکی گشتی .
ئەمینداری گشتی هیوای خواست کەڕۆشنبیران وڕۆژنامەنووسان و ئاکادیمیەکان هاوبەشی بکەن لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی  بەیەکبوون ویەکڕیزیی نیشتمانی وەدوورکەوتنەوەلەدووبەرەکی وتایەفەگەریەتی وە ڕێکخستنی ڕیز بۆبەرەنگاربوونەوەی ئەوانەی کەتووشی عێراق بوون لەئالەنگاری وەبەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی    هەیە بەهەوڵدان بۆنەهێشتنی ناسنامەکەی وکلتوورەڕەسەنەکەی و مێژووەدرێژەکەی .
دووبارە وتی کەعێراق وڵاتێکی پێشەنگەلەڕۆشنبیری وزانین وهونەرو زانست ومۆزیکاو سەربەستیدا،دووپاتی کردەوەکە ئەوبەتەکنلۆژیاوکارخانەوخانو درووستکردن بەتەنیابنیات نانرێت، بەڵکو بنیاتدەنرێت بەوشەی ڕاست وگەشبوونەوەی هونەروبێرۆکەو ڕۆشنبیری وپەروەردە ئەوە    بەردی بناغەن کەشارستانیەت درووستدەکەن وپێشی دەخەن و بەرزیدەکەنەوە.
ئاماژەیدابەوەکەدیکتاتۆریەتی پێشووکاریکرد لەسەر نەهێشتنی ڕۆشنبیری وهونەروڕاگەیاندن وەبەرهەڵستی داهێنان ئەوە وایکردڵەزۆرلەڕۆشنبیران و ئاکادیمیەکان وڕۆژنامەنووسەکان کەکۆچبکەن بۆدەرەوەی عێراق ، بۆپاراستنی بەخششەکانیان و وتە ڕاستگۆکانیان.
بەڕێزی ڕوونیکردەوەکەعێراق ئەمڕۆبەهاری وتەوئاووهەوای ئازادی کەدەهاساڵە ونیکردبوو دەبێت وەلەسەرمانە کەئەم ئاووهەوایەبەشێوەیەکی باش بەکاربهێنین دورلەئاژاوە ، وە ڕۆشنبیری وهونەر گەشەناکات و لەبەهاری خۆیدانابێت ئەگەر لەسێبەری ئازادیدانەبێت.
دیسانەوە وتی پێویستەلەسەر ڕۆشنبیرووێژەوان وڕۆژنامە نووسان و هونەرمەندان بەخششەکانیان پێشکەشی گەل  بکەن نەک بۆحوکمڕان چونکە    ئەم بەخششە دەمێنێت،چونکە بەتەنهاگەل خۆی دەمێنێتەوەو حکومەتەکانیش بەردەوام   دەگۆڕرێن .
بەڕێزی دیسانەوە وتی پێویستەبەهەمووتوانایەکمانەوە کاربکەین بۆگەڕانەوەی ڕۆشنبیرە عێراقیەکان وهونەرمەندان و شارەزایان وئاکادیمیەکان لەدەرەوە بگەڕێنەوەبۆهاوبەشیکردن لەتەبایی نیشتمانی وبنیاتنان وئاوەدانی پەروەردەوفێرکردن .
ئەمینداری گشتی گوێبیستبوو بۆشاندەکە لەباسکردنی ناڕەحەتیەکان وکێشەکان کە بەڕەوڕووی ڕۆشنبیران و ئاکادیمیەکان وڕۆژنامەنووسان وەگرنگترین پێداویستیەکانیان و داواکاریەکانیان وەئەودۆخەی پێیداتێدەپەڕن.
شاندەکەنمایشێکی پێشکەشکرد لەواقعی ئاکادیمی وڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن کەوڵات تیایدادەژی لە کاتی ئێستادا .
لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا شاندەکە سوپاسی خۆی پێشکەشکرد بە ئەمینداری گشتی بۆبەخشندەیی میوانداریەکە وەجوانی پێشوازی کردنەکە.
ئەمەوشاندەکەدیدارەکانی بەڕێخست لەگەڵ بەڕێز حەسەن ئەلکەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ودکتۆر    بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە٢١/٩/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X