د.بەشیر حەداد جەخت لەسەر رۆڵی گرنگی نوخبەی زانستی و رۆشنبیران دەکاتەوە لە نزیکبوونەوەی تێڕوانینەکان و بەشداریکردن لە بونیاتنانەوە و سەقامگیری وڵات

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختى کردەوە لەسەر گرنگی رۆڵی نوخبەی زانستی و ئەکادیمی و رۆشنبیران لە نزیکبوونەوەی تێڕوانینەکان و بەشداری کردن لە بونیاتنانەوە و سەقامگیری ھەمیشەیی لە وڵات.
ئەم وتانەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانەی پێشوازی کردن بوو لە کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ و ئەکادیمی و نوخبەی زانستی و فیکری و راگەیاندنکار لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق کە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٩/٢١ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.
لە دیدارێکدا کە سیروان عەبدوڵڵا سیرینی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تیایدا بەشدار بوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامیدان بەھاوکاری نێوان دامەزراوە زانستی و فیکری و رۆشنبیرییەکان کرد لە گەڵ ئەنجومەنی نوێنەران لە رێگەی لیژنەکانەوە لە داڕشتنی یاساکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و تێڕوانینەکانیان .
حەداد ئاماژەشی بە گرنگی یەک گوتاری نیشتمانی و جەختکردنەوە لەسەر بەشداری فراوانی ھاووڵاتیان لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکەوتنی پرۆسەی دیموکراتی و دیاری کردنی نوێنەرانی گەل لە رێگەی سندوقەکانی دەنگدان و جێگیرکرنی ئەمن و ئاسایشی وڵات و گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنی.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢١