د.بەشیر حەداد: قوتابیان بە توانا و ھێزی خۆیان داھاتوو دروست دەکەن

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر گرنگیدان بە بەشەکانی زمان بەشێوەیەکی گشتی، لەوانەش زمانی کوردی و تورکمانی و سریانی لە زانکۆ و کۆلێژەکانى عێراق و ئامادەکردنی کادیری وانە وتنەوە لە زانکۆکان و شارەزایانی زمان بەپێی ژمارەی قوتابیان لە تەواوی وڵاتدا.
ئەم گوتانەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی پێشوازی کردن بوو لە شاندێکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا.
حەداد روونیکردەوە کە گرنگیدان بە زمان پاڵپشتی لە جۆرایەتی کلتوور و بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمان دەکات بە تایبەت زمانی کوردی کە زمانی فەرمییە لە پاڵ زمانی عەرەبی کە لە دەستووەی عێراقی و لە مادەی (٤): خاڵی یەکەم دا ئاماژەی پێدراوە.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢١