له میانی پێشوازیكردنی له كاربه‌ڕێكه‌ری وڵاتی چیك.. كه‌عبی هه‌وڵه‌كانی سه‌رله‌نوێ بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردولادا ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئه‌یلولی 2021، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار عومه‌ر رێكانی، پێشوازیكرد له تۆماس فیبراختیسكی، كاربه‌ڕێكه‌ری وڵاتی چیك له به‌غداد.
له‌و دیداره‌دا، كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه حكومه‌تی عێراق له قۆناغی داهاتودا چاوی خستوه‌ته سه‌ر زیادكردنی قه‌باره‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی چیك، ئاشكراشیكرد كه هه‌وڵه‌كان خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ زیادكردنی هاوكاری پیشه‌سازی له نێوان هه‌ردو وڵاتدا‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێڵی به‌رهه‌مهێنانی تراكتۆری كشتوكاڵی له جۆری “زیتۆر” بكرێته‌وه كه له عێراق به “عه‌نته‌ر” ناسراوه‌و پێش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌ناو عێراقدا به‌رهه‌مده‌هات، به‌هه‌مان شێوه خاوه‌ندارێتی پیشه‌سازی دروستكردنی ئۆتۆمۆبێل له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیای “شكۆدا” به‌ده‌ستبهێرێت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه هه‌لی كار بۆ زیاتر له 20 هه‌زار كارمه‌ندی ناوچه‌یی بڕه‌خسێندرێت.
هاوكات ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی دورودرێژ، فه‌راهه‌می هاریكاری سیاسی و كلتوری و ئه‌منی و سه‌ربازی ده‌كات، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه له قۆناغی داهاتودا، له بواره‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، عێراق گه‌شه‌ی گه‌وره به خۆیه‌وه ده‌بینێت و به دیاریكراویش سه‌رنج ده‌خرێته سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌وپێیه‌ی پشتیوانی بنه‌ڕه‌تی سه‌قامگیری عێراق و به‌هێزكردنی سیسته‌می دیموكراسییه تێیدا.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی، داوای له لایه‌نی چیكی كرد، له‌گه‌ڵ نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو رۆڵی هه‌بێت و به‌وپێیه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه روداوێكی مێژوییه‌و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه له عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كاربه‌ڕێكه‌ری چیك رونیكرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه له عێراق ده‌ڕوانێت و به‌وهۆیه‌وه پێداگری ده‌كرێت له‌سه‌ر په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتی و بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٢٢