له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ پشتیوانی له سوپای سپی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.. كه‌عبی سه‌ردانی ته‌ندروستی كه‌رخ و شاری پزیشكی هه‌ردو ئیمام كازم (د) و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی عوته‌یفییه ده‌كات و به ئاماده‌بونی حیچامی،كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان رێكده‌خات
رۆژی پێنجشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2021، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غداد/كه‌رخی كرد‌و به ئاماده‌بونی د.جاسب حیچامی و كادیرانی پێشكه‌وتوی فه‌رمانگه‌كه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی رێكخست به مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ پێداویستی دامه‌زراوه‌و نه‌خۆشخانه‌و كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كه‌و كاركردن له‌پێناو ده‌سته‌به‌ری پێداویستییه‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆژی یاسای بودجه‌ی داهاتو، هاوكات باس له ئاماده‌كارییه‌كانیش كرا بۆ ساڵی نوێی خوێندن به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانیدا.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی به‌غداد/ كه‌رخ، كه‌عبی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌یدانی بۆ شاری پزیشكی هه‌ردو ئیمام كازم (د) ئه‌نجامداو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك هۆڵ و قاوشی نه‌شته‌رگه‌ری كرده‌وه، كۆبونه‌وه‌ی دوه‌میشی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌و كارمه‌نده‌كانی ئه‌نجامدا بۆ به‌دواداچونی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كان پێویستی پێیه‌تی، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌شدا ناوه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هیدانی عه‌تیفیه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له میكانیزمه‌كانی كوتان تێیدا ئاگادار كرایه‌وه.
كه‌عبی داوایكرد هه‌ماهه‌نگی كارا له‌نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده بێته ئارا به مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ ناو خوێندگاكانیان، هاوكات هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌و كێشانی رێنمایی خۆپاراستن و هۆشداری بكێشرێت و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانیش دابینبكرێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی په‌روه‌رده‌یی-ته‌ندروستی، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و یاسایی و شه‌رعییه.
جێگری یه‌كه‌م داواشیكرد پێداویستییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخ و دامه‌زراوه‌كانی له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دابینبكرێت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له بودجه‌ی داهاتوشدا ئه‌و قه‌رزانه بدرێته‌وه كه له ساڵی 2014 كه‌وتوه‌ته ئه‌ستۆی فه‌رمانگه‌كه، له په‌نای ئه‌وه‌شدا ته‌رخانكردنی پێویستیان بۆ دابینبكرێت به مه‌به‌ستی دروستكردنی قاوشی نه‌شته‌رگه‌ری و نوێكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانیان و بگۆڕدرێن به ئامێری نوێی پزیشكی، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی گرنگیپێدان و چاودێریكردنی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی و لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه به‌رده‌م كاری دامه‌زراوه پزیشكییه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.جاسب حیچامی، سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز نرخاند له روی پشتیوانی له كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌تا ئێستا، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی دارایی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌یدانی و كۆبونه‌وه‌ی به په‌له به دامه‌زراوه ته‌ندروستیییه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی تر، هاوكات د.حیچامی، قه‌ڵغانی سوپاسی به ناوی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غدا/كه‌رخ و كارمه‌ندانی سوپای سپی له پای هه‌وڵه‌كانی له ماوه‌ی رابوردودا پێشكه‌شكرد به به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٢٣