لە میانی دیداری لەگەڵ وەزیری بەرگری.. کەعبی جەخت لە پێویستی پاراستنی تەواوەتی سەردانکەرانی چلەی ئیمام حوسەین (د) و ناوەندەکانی هەڵبژاردن دەکات
بەڕێز حەسەن کەعبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2021، سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌نجامداو چاوی كه‌وت به به‌ڕێز جومعه عیناد، وه‌زیری به‌رگری و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان.
لەو دیدارەدا ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار به دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی و كاراكردنیان خرایه‌ڕو، هاوكات جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ته‌واوه‌تی سه‌ردانكه‌رانی چله‌ی ئیمام ئه‌با عه‌بدوڵا حوسه‌ین (درودی خوای لێبێت) تا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی داهاوتودا.
كه‌عبی پێداگریشیكرد له‌سه‌ر دابینكردنی بڕه پاره‌ی پێویست و ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌چواچێوه‌ی یاسای گشتی بودجه‌دا به‌وشێوه‌یه‌ی فه‌راهه‌می پڕچه‌ككردنی سوپا‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان به چه‌ك و چۆڵی پێشكه‌وتو بكات، به تایبه‌ت فڕۆكه‌ی درۆنی نوێ و هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر كه له كارگه جیهانییه‌كان دروستكرابن ئه‌وه‌ش له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای شه‌ڕكه‌ره پاڵه‌وانه‌كان و ئاماده‌یی و سه‌ركه‌وتنیان له‌و ناوچانه‌ی كه هێشتا كه‌رته ئه‌منییه‌كان تێیاندا روبه‌ڕوی هێرشی تیرۆریستی ده‌بنه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٢٥