له میانی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی هیندی… كه‌عبی تاوتوێی ته‌حه‌دییه‌كانی كۆرۆنا ده‌كات و ته‌ئكید له پته‌وكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كات بۆ زاڵبون به‌سه‌ر گۆڕانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌و ئاسانكاریكردن بۆ گه‌شت له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2021 پێشوازیكرد له به‌ڕێز براشانت بیسای، باڵیۆزی هیندستان له عێراق به مه‌به‌ستی باسكردن له ته‌حه‌دییه‌كانی كۆرۆنا و پته‌وكردنی هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له په‌نای تاوتوێی رێگاكانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا به‌تایبه‌ت له بواری پزیشكی و وه‌به‌رهێنان.
هاوكات كه‌عبی باسی كۆتا پرۆتۆكۆڵه په‌سه‌ندكراوه‌كانی چاره‌سه‌ریان كرد له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌مڕۆدا پێویستی به‌ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری راسته‌قینه هه‌یه بۆ زاڵبون به‌سه‌ر گۆڕان و زنجیره‌كانی كۆرۆنا.
هه‌ردولا باسیان له ئاماده‌كاری و رێكاره‌كانی هه‌ردو وڵات كرد بۆ به‌رگرتن له قه‌یرانی كۆرۆناو گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی، ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن داواشیكرد ڤیزاو رێكاره‌كانی گه‌شتكردن له نێوان عێراق و هیندستاندا ئاسانبكرێت له‌و كۆت و به‌نده‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه بۆی دانراوه تا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ردو وڵاتی دۆستدا به‌رزبونه‌وه به خۆیه‌وه ببینێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٢٦