سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە محەمەد بن زاید دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان لە کۆشکی شاتیء چاوی کەوت بە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهەیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا لەگەڵ رێگەکانی گەشەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش بە تایبەت لە بواری پەرلەمانی.
هەر لە دیدارەکە باس لە گرنگی پتەوکردنی رۆڵی پەرلەمانە عەرەبییەکان کرا لە گەشەپێدان و پێشکەوتن لەپاڵ رۆڵی لە ڕەخساندنی تەزامنی کاریگەری عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27  ئەیلول 2021