له میانی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی روسیا له به‌غداد.. كه‌عبی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو خاڵی وه‌رچه‌رخانه له پرۆسه‌ی دیموكراتی ناوخۆی وڵاتدا‌و له‌سه‌روبه‌ندی ته‌حه‌دییه گه‌وره‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، پێشوازیكرد له به‌ڕێز ئیلبوس كۆتراشیف، باڵیۆزی روسیا له به‌غداد و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌و دیداره‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی جێی گرنگیپێدانی هاوبه‌ش كرا له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌عبی رونیكرده‌وه، كه پرۆسه‌كه به یه‌كێك له پرۆسه گرنگه‌كان ئه‌ژمارده‌كرێت و به‌ڕێوه‌چونی له سه‌روبه‌ندی ته‌حه‌دییه گه‌وره‌كاندایه، به‌وپێیه‌ش كه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، پێویسته خواسته‌كانی هاوڵاتیان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا بێنێته دی و ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له پرۆسه‌ی دیموكراتی ناوخۆی عێراقدا.
كه‌عبی پێشوازیشیكرد له سه‌رجه‌م ئه‌و نێرده‌و لایه‌ن و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه به ئه‌ركی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌ستن، ئه‌و به‌شدارییه‌ش پرۆسه‌ی دیموكراتی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و بنه‌مای ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌پێی خواستی جه‌ماوه‌ر ده‌چه‌سپێنێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ڵبژاردنی داهاتو ده‌كرێت یه‌كه‌مین هه‌نگاوبێت بۆ قۆناغێكی رون كه لێیه‌وه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بكرێت له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا به تایبه‌ت سێكته‌ری ئه‌منی و ئابوری، روبه‌ڕوی وڵات بوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز كه‌عبی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كۆتراشیف، كۆی په‌یوه‌ندییه ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دۆستی خسته به‌رباس و گرنگی به‌رفراوانكردنی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی روسیای له ناوخۆی عێراق و هاوكاری له بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و بازرگانی و رۆشنبیری و زانستی خسته‌ڕو.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/١٠/٤