پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى بەندینخانەو گواستنەوەى کەرکوک بەسەردەکاتەوە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخى تەندروستى و خزمەتگوزارى

پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى، سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ، ڕۆژى یەک شەممە 3ى تشرینى یەکەمى 2021 سەردانى بەندینخانەو گواستنەوەى پارێزگاى کەرکوکى کرد.
لەمیانى سەردانەکەیدا، پەرلەمانتار ساڵحى هۆڵە قەڵەباڵغەکانى بەندینخانەکەى بەسەرکردەوە، بۆ گوێگرتن لەپێداویستى زیندانیان و ڕاگیراوان و زانینى ڕێوشوێنە تەندروستییە پیادەکراوەکان لەناو بەندینخانەکە.

ساڵحى، تەئکیدى لەپێویستى یەکلایکردنەوەى دۆسیەى ڕاگیراوان و گواستنەوەى حوکمدراوەکان کرد، بۆ بەندینخانەو چاکسازییەکان، ڕونیشکردەوە، ڕاپۆرتێکى تێروتەسەل لەبارەى سەردانەکەى، پێشکەشى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست.

فەرمانگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
5/10/2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X