به نوسراو: كه‌عبی داوا له وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ ده‌كات، په‌له بكه‌ن له ته‌واوكردنی گۆڕینی رێكاره‌كانی خاوه‌ن بڕوانامه‌كان بۆ سه‌ر راژه‌ی مه‌ده‌نی
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، دو نوسراوی ره‌سمی ئاراسته‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی كردوه به مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له له ته‌واوكردنی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی گۆڕینی راژه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و راژه‌ی سه‌ربازییه‌وه بۆ راژه‌ی مه‌ده‌نی.
كه‌عبی داواشی له فه‌رمانگه‌ی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی كردوه، په‌له بكات له ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی سڕینه‌وه‌و نوێنه‌گه‌ری له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ماده‌ی (12/دوه‌م/هـ) له یاسای گشتی فیدراڵی ژماره (23)ی ساڵی 2021 ده‌یانگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ساڵی دارایی ته‌نها سێ مانگی ماوه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/١٠/٥