سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیززی کوەیت دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز سالم زمانان باڵیۆزی کوەیت لە عێراق.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ دوا پێشهاتە سیاسیەکان لە عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە کە ڕۆژی 10 ئەم مانگە ئەنجام ئەدرێت و گرنگی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ زامنکردنی شەفافی و پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و بەشداری بەرفراوانیان لە هەڵبژاردن.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
5 تشرینی یەکەم 2021