سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز مارک برایسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و بەردەوامی هاریکاریەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لەسەرجەم بوارەکان هەروەها تاوتوێی دوا پێشهلتەکانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا کە رۆژی دەی ئەم مانگە ئەنجام ئەدرێ بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق لە هەڵبژاردنەکەدا لە بواری ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری و ژیانێکی شایستە ئاماژەشی بە گرنگی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە بواری چاودێری پاکی شەفافیەتی هەڵبژاردنەکە بۆ بەرگرتن لە ساختەکاری و زامنکردنی دەنگی دەمگدەران و پتەوکردنی متمانەیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
5 تشرینی یەکەم 2021