حەداد لەگەڵ باڵیۆزی ھیندستان لە بەغدا باسیان لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان ھەردوو وڵات و زیاد کردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی کرد
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری بەغدا پێشوازی كرد له براشانت بیساری، باڵیۆزی هیندستان له عێراق، كه له دیداری نێوانیاندا تاوتوێی ژماره‌ك بابه‌ت و پرس كرا كه گرنگی هاوبه‌شیان بۆ هه‌ردوولا هه‌یه له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه چۆنیه‌تی به‌ھێزکردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست و زیادكردنی قه‌باره‌ی هاریكاری ئابووری و ره‌خساندنی كه‌شێكی باش بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی هیندی و به‌شداری كارایان له پێشخستنی ژێرخانی عێراق نه‌خاسمه له قۆناغی داهاتوودا كه قۆناغێكی نوێ ده‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان.
جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی هاریكاری نێوان عێراق و هیندستان كرده‌وه به تایبه‌تی له بواری ته‌ندروستی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه وڵاتی هیندستان توانایه‌كی گه‌وره و ئه‌زموونێكی جیهانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه كوشنده‌كان.
حەداد ئاماژه‌شی به گرنگی به‌هێزكردنی هاریكاری سه‌ربازی و مه‌شق پێدانی هێزه عێراقییه‌كان کرد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان به هاوكاری و یارمه‌تی وڵاتانی دۆست له پێناو به‌هێزكردنی كۆڵه‌که‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری وڵات.
له لایەن خۆیه‌وه باڵیۆزی هیندستان خۆشحاڵی خۆی به دیداری جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێی كرا ده‌ربڕی و پشتگیری حكومه‌ت و گه‌لی هیندستانی بۆ عێراق دووپات كرده‌وه و هیوای خواست هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام بێت، هاوكات ئومێدی خواست پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بڕیاره ١٠ـی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١ ئه‌نجام بدرێت، به سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی كۆتایی بێت.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
جوارشه ممه ٦ی تشـرينی یەکەمی ٢٠٢١