كه‌عبی ده‌ستخۆشی له‌ كادیرانی پێشكه‌وتو و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و داوایان لێده‌كات پارێزگاری بكه‌ن له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ته‌شریعی

حەسەن کەعبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 7-10-2021 دیدارێكی رێزلێنانی له‌گه‌ڵ كادیرانی پێشكه‌وتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدا به‌بۆنه‌ی‌ كۆتاییهاتنی خولی چواره‌می ته‌شریعی و رۆڵی فه‌رمانبه‌رانبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی-شی به‌رز نرخاند.

له‌سه‌ره‌تای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌عبی به‌خێرهێنانی دكتۆر سیروان عه‌بدوڵا سیرینی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌ن و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و بریكاره‌كانیانی كرد، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ست و شان به‌ شانی یه‌كتر به‌ڕێزانی ئاماده‌بو خستویانه‌ته‌ گه‌ڕ و له‌ پێناو هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و گه‌ل؛ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاركردنی به‌رده‌وام.

كه‌عبی ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌گه‌ڕخراوانه‌ی‌ كادیرانی ئیداری و فه‌رمانبه‌رانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی به‌رزنرخاندو پێزانینی ده‌ربڕی بۆ نه‌كه‌وتنه‌ ژێر فشاره‌ سیاسییه‌كان له‌كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه‌ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌ن وه‌ك ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان كاریان كردوه‌و هه‌میشه‌ وه‌ك جێی رێز و شانازی ده‌مێننه‌وه‌، هاوكات پێزانینی خۆشی بۆ كاری فه‌وجی پاراستنی ئه‌نجومه‌ن له‌ پاراستنی كاری ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌و كارامه‌ییانه‌ نیشاندا.

جێگری یه‌كه‌م جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی له‌رێگه‌ی‌ باشكردنی ئاراسته‌كردنه‌ ره‌سمییه‌كان و گرنگی رۆڵیان له‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی‌ كه‌ روبه‌ڕوی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ گه‌ل گیرۆده‌یان بوه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ به‌ڕێزانی راوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و بریكاره‌كانیان سوپاسی ئه‌و هه‌وڵ و رۆڵه‌ گه‌وره‌و كارامه‌ییه‌یان كرد كه‌ جێگری یه‌كه‌م له‌ پێناو كاراكردنی رۆڵی چاودێری و ته‌شریعی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌گه‌ڕیان خست و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له‌ قۆناغی داهاتودا.

له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز كه‌عبی بڕوانامه‌ی‌ رێزلێنانی به‌سه‌ر به‌ڕێزانی ئاماده‌بودا دابه‌شكرد.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
٧/١٠/٢٠٢١