ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاره‌كانی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می خۆی ده‌ستپێده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/9/2018 به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێز مدحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی دادگای فیدرالی كاره‌كانی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می خۆی له‌هۆڵی گه‌وره ده‌ستپێكرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان نوری مالیكی و ئوسامه نوجێفی جێگرانی سه‌رۆككۆمار و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و به‌ڕێز یان كۆبیتش نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق و ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی له به‌غدا ئاماده‌یبون، سرودی نشتیمانی له‌لایه‌ن تیمی سه‌مفۆنیای عیراقی ئه‌نجامدرا له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه له‌سه‌ر گیانی شه‌هیدانی عیراق.
دواتر سه‌رۆككۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تێیدا به‌خێرهاتنی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م كرد و ئاماژه‌ی كرد كه به‌ستنی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ساتێكی مێژوییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك مه‌عسوم رونیكرده‌وه كه عیراق پێگه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن رێكخراو و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه رێزی لێده‌گیرێت و گوتی كه له‌قۆناغی داهاتودا به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌ن و هیوای خواست كه ئه‌نجومه‌ن به‌شداریه‌كی گه‌وره بكات له به‌هێزكردنی دیموكراتیه‌ت و په‌ره‌پێدانی سیستمی سیاسی كه بناغه‌ی توندوتۆڵی ده‌وڵه‌تی عیراقی پێكدێنێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریپێكردن و كرانه‌وه‌و هاوسه‌نگی به‌رهه‌مهێنه‌ر.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆمار جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێك كرده‌وه كه به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی هه‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی عیراق له دابینكردنی ژیانێكی ئاسوده‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له هه‌ڵگرتنی ئه‌مانه‌ت و ره‌چاوكردنی گرنگی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری و كاری هاوبه‌ش به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌ستور و ئاماژه‌ی به پێكه‌وه‌ژیانی عیراقیه‌كان به‌هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه به‌پێی بنه‌ماكانی یه‌كگرتوویی و ژیانی هاوبه‌ش كرد.
سه‌رۆككۆمار داوایكرد پێداچونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له‌هه‌مو بواره‌كاندا بكرێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و دوپاتیكرده‌وه كه عیراق پێویستی به گه‌شه‌پێدانی هه‌میشه‌یی هه‌یه بۆ دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ جۆراوجۆركردنی داهات له‌هه‌مو كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێناندا له‌سه‌ر بنه‌مای پلاندانانی زانستیانه‌و سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاتانی تر و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به نه‌وت و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مو دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی و له‌ناوبردنی بیری تیرۆریستی و ته‌كفیری.
مه‌عسوم رونیشیكرده‌وه كه خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م له بارودۆخێكی ورد و هه‌ستیاردا دێت كه عیراقیه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی بنیاتنانی وڵاته‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ دابینكردنی مافه‌كانی هاوڵاتیان له ناوچه رزگاركراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی ئاشتی میللی و چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاو و كاركردنی جددی له هه‌مو بواره‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی له براوه‌كانی كرد و هیوای خواست هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا گرنگه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و بنیاتنان له‌پێناو دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ده‌رفه‌تی كار كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه قۆناغی داهاتو قۆناغی چاكسازی و كاركردن ده‌بێت و گوتی كه حكومه‌تی دابێت وڵاتێكی یه‌كگرتوو و سه‌قامگیر له روی ئاسایشه‌وه وه‌رده‌گرێت و ژیانێكی باشتر پێشكه‌ش ده‌كات و شانازی خۆی بۆ رزگاركردنی خاكی وڵات له تیرۆر ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها عه‌بادی ستایشی رێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی كرد له هاندانی گه‌نجان بۆ خۆبه‌خشین له‌پێناو رزگاركردنی خاك و رونیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا به‌هێزبوه و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له سه‌روه‌ری و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی یه‌كتر دروست بكه‌ین.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه خه‌ڵكی به‌سرا به‌رهه‌می جێبه‌جێكردنی پرۆژه گرنگه‌كان تایبه‌ت له‌بواری ئاودا ده‌بینن و داوایكرد هه‌مولایه‌ك كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دابینكردنی پێداویستی پارێزگاكان دور له قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و تاكه‌كه‌سی و گوتی كه ده‌رگای وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیاكانی بیانی كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی رابونێكی ئابوری و بیناسازی له وڵات‌دا و هۆشداریدا له زیندوكردنه‌وه‌ی تائیفه‌گه‌ری و گوتی پێویسته به یه‌كسانی سه‌یری هه‌مو هاوڵاتیان بكرێت وله‌كۆتاییدا سڵاو رێزی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان نارد‌و هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات خواست.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن كرد بۆ كاره گه‌وره‌كانیان له پێناو خزمه‌تكردنی عیراق.
دكتۆر جبوری رونیشكرده‌وه كه له خولی رابردودا هاوكاریه‌كی باش له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاساداناندا هه‌بو، ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌شداریان له به‌رگریكردن له عیراق كرد، سه‌ره‌ڕای رۆڵی چاودێری كارا‌و كاری لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له جێبه‌جێكردنی پرۆژه یاساكاندا.
هه‌روه‌ها جبوری گوتی كه عیراق به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته هه‌مولایه‌ك كار بكه‌ن بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئابوری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات داوای لێبوردن له گه‌لی عیراق بكرێت به‌هۆی دواكه‌وتنی ئه‌و كاره و هیوای خواست كه ئه‌نجومه‌نی نوێ به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆی بگرێته ئه‌ستۆ و پابه‌ندی ده‌ستور ویه‌كپارچه‌یی عیراق وپاراستنی سه‌روه‌ری بێت و كار بكرێت بۆ به‌رده‌وامبونی گفتوگۆ له نێوان سه‌ركرده‌كانی سیاسی بۆ گه‌یشتن به باشترین ئه‌نجام له‌هه‌مو بواره‌كاندا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا یادی شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرده‌وه.
دواتر به‌ڕێز جبوری داوای له ئه‌ندامه براوه‌كان كرد به‌ره‌و هۆڵی دانیشتن به‌ڕێكه‌ون بۆ ئه‌نجامدانی سوێندخواردنی ده‌ستوری.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
3/9/2018