ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیران دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی به‌سرا ده‌به‌ستێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/9/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار محمد عه‌لی زه‌ینی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن و ئاماده‌بونی 180 په‌رله‌مانتار، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی پارێزگای به‌سرا میوانداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی وژماره‌یه‌ك له وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، به‌ڕێز سه‌رۆكی ته‌مه‌ن به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌سرا له‌سه‌رجه‌م سه‌رده‌مه‌كاندا دوچاری زوڵم بووه و ئێستا كێشه‌ی كه‌می ئاو و كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه و داوای له به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بارودۆخه‌كه ڕون بكاته‌وه و رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوپاتیكرده‌وه كه داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی به‌سرا ره‌وان و داوایكرد لایه‌نی سیاسی له خزمه‌تگوزاری و ئاسایش جیا بكرێته‌وه و هۆشداریدا له گواستنه‌وه‌ی ناكۆكی بۆ شه‌ڕی چه‌كداری.
هه‌روه‌ها عه‌بادی رونیكرده‌وه كه خۆپێشانده‌رانی ئاشتیانه كاری تێكده‌ر ڕسوا ده‌كه‌ن و دوپاتیده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌یانه و گوتی كه زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه به‌ستراوه و دواینیان دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو كه بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری به‌سرا ته‌رخانكرابو و چه‌ند بڕیارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی دوپاتیكرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له مانگی ته‌مموزی رابردوه فه‌رمانی بۆ پاراستنی خۆپێشانده‌ران ده‌ركردوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژیان كردوته سه‌ر خۆپێشانده‌ران یان شوێنی خۆیان به‌جێهێشتوه و كه‌مته‌رخه‌میان له پاراستنی ده‌زگا حكومیه‌كاندا كردوه سزا ده‌درێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری به‌ڕێز عیرفان حه‌یالی رونیكرده‌وه كه هێزه‌كانی سوپا مۆڵه‌تی نیه ته‌قه له هاوڵأتیان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپا‌و هه‌مو پێكهاته‌كانی تری چه‌كدار له حه‌شدی میللی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێكن له گه‌ل و به‌رگریان لێكردوه و قوربانیان له‌و پێناوه‌دا داوه.
دواتر وه‌زیری سامانه ئاویه‌كان به‌ڕێز حه‌سه‌ن جه‌نابی ئاماژه‌ی به كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ساڵانی رابردو كرد و گوتی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رپرسه له دابینكردنی ئاوی خاو به‌ڵأم پاكردن و شرینكردنی ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی كاری ده‌زگاكانی تر.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری شاره‌وانیه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه خاتو ئان نافع ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌سرا له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوه كێشه‌ی كه‌می ئاو و سوێربونی هه‌یه و ئاماژه‌ی به بونی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان عیراق و ژاپۆن كرد كه له ساڵی 2014 ده‌ستپێكراوه وله كۆتایی ئه‌م ساڵه ته‌واو ده‌بێت به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر باری ئاسایش هێور ببێته‌وه.
دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی خاتو عه‌دیله حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ستیكردوه به ناردنی تیمێكی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كان به‌هۆی پیسبونی ئاو كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سراوه تۆماركراون، بۆ زانینی هۆكاره‌كان و گوتی كه پشكنینه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه رێژه‌یه‌كی به‌رز له خوێ له ئاوی خواردنه‌وه‌دا هه‌یه له گه‌ڵ نه‌بونی هیچ ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری به‌سرا به‌ڕێز ئه‌سعه‌د عیدانی دوپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی داوه‌ته پارێزگای به‌سرا و گوتی كه دواكه‌وتنێكی گه‌وره له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا هه‌یه.
دواتر سه‌رۆكی ته‌مه‌ن به‌ڕێز محمد عه‌لی زه‌ینی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه عیراق به‌ته‌واوه‌تی پشت به پارێزگای به‌سرا ده‌به‌ستێت و ئه‌وه‌ش وا پێویست ده‌كات كه پلان و ستراتیژیه‌تی كارا بۆ ئابوری عیراق دابنرێت له رێگه‌ی پشت به‌ستن به ئابوریه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌رو چالاككردنی كه‌رتی تایبه‌ت.
له وه‌ڵأمیدا به‌ڕێز عه‌بادی سوپاسی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی كرد سه‌باره‌ت به‌سرا و پاڵپشتی خۆی بۆ دورخستنی ناكۆكی سیاسی له دۆسیه‌كانی خزمه‌تگوزاری ده‌ربڕی و رونیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تیمێكی پێكهێناوه بۆ جێبه‌جێكردن فه‌رمان و راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد تیمێك پێك بێنێت بۆ به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه تا رۆژی 15/9/2018 به‌رده‌وام بێت.
له كۆتاییدا به‌ڕێز محمد عه‌لی زه‌ینی داوایكرد لیژنه‌یه‌ك پێك بهێندرێت بۆ به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
8/9/2018