سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له د. به‌شیر حه‌داد ده‌كات به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیه‌وه پێگه‌یشت تێیدا بارزانی پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی لێ‌كرد و جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی كاركردن بۆ خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی وڵات و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه كه كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تر هاوبه‌شن له وڵات‌دا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی بارزانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تێڕوانین و ڕێنماییه‌كانی جه‌نابی له سه‌روی په‌یڕه‌و خشته‌ی كاره‌كانیدا ده‌بێت بۆ قۆناغی داهاتو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگای یاسادانان بتوانێت خزمه‌تی وڵات بكات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/9/2018