دكتۆر به‌شیر حه‌داد له كوه‌یته‌وه: هیواخوازین په‌ره به په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له نیوان عیراق و كوه‌یت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا به‌سرا بده‌ین و كار بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی له پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/9/2018 شاندێكی باڵای په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كه‌ی د. به‌شیر حه‌داد و به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌كان، له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا سه‌ردانی وڵاتی كوه‌یتی كرد‌و له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئومه‌ی كوه‌یتی به‌ڕێز مه‌رزوق ئه‌لغانم پێشوازی لێكرا.
حه‌داد تیشكی خسته سه‌ر گرنگی سه‌ردانه‌كه بۆ فراوانكردنی هاوكاری له نێوان وڵاتانی دراوسێ له‌و قۆناغه‌دا و گوتی:” هیواخوازین په‌ره به په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له نیوان عیراق و كوه‌یت (له هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا به‌سرا) بده‌ین و كار بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی له پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵأت و له‌هه‌مو ئاست و بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له بواری ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی له‌بواری یاسادانان و یاساكاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/9/2018