دكتۆر به‌شیر حه‌داد هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری عیراق به‌رز ده‌نرخێنێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27/9/2018 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی سائیرون كرد.
له دیداره‌كه‌دا میوانه به‌ڕێزه‌كان پیرۆزباییان ئاراسته‌ی حه‌داد كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و هیوایان خواست سه‌ركه‌وتو بێت له كاره‌كانیدا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆك له میانه‌ی قسه‌كانیدا هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری عیراق و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌مو چین و توێژه‌كانی وڵات به‌رزنرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌ركی نشتیمانی وا پێویست ده‌كات كه هه‌مو لایه‌نه‌كانی كار بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی عیراق به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/9/2018