جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له قوتابی و مامۆستایان ده‌كات به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، به‌ڕێز كه‌عبی: په‌رله‌مان پاڵپشتی پێدانی پارچه زه‌وی و قه‌رزی ئاسان بۆ مامۆستایان ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/9/2018 پیرۆزبایی له قوتابی و خوێندكاران كرد به‌بۆنه‌ی ده‌سپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن و داوای له مامۆستایان كرد هه‌مو تواناكانیان بخه‌نه‌كار بۆ به‌رزكردنی ئاستی په‌روه‌رده‌و فێركردن.
به‌ڕێزی گوتی: له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن جوانترین پیرۆزبایی له مامۆستایان و قوتابیانی به‌ڕێز ده‌كه‌م و هیوای ساڵێكی پڕ له سه‌ركه‌وتن بۆیان ده‌خوازین بۆ خزمه‌تكردنی عیراق و گه‌له‌كه‌مان و داوا له مامۆستایانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین كاری زیاتر بكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و فێركردن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی خوێندكاران و قوتابیان ده‌كات و كار ده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن له پرۆگرامی خوێندن و كه‌لوپه‌ل و نوسینه‌مه‌نی سه‌ره‌ڕای حه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی بۆ قوتابیانی خۆشه‌ویست كه پێشتر په‌سه‌ندكرابو.
كه‌عبی دوپاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه كه په‌رله‌مان كار ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی خواستی مامۆستایان له ژیانێكی ئاسوده‌و ئاسانكردنی به‌ده‌ستهێنانی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون و قه‌رزی ئاسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خوێنكاره به‌ڕێزه‌كان بكه‌ن.