حەلبووسی بانگهێشتێكی فەرمی بۆ ئامادەبوون لە كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عەرەبی پێدەگات

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە دكتۆر مشعەل بن فەهم ئەلسلمی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پێگەیشت.
لە سەرەتای پەیوەندیەكەشیدا سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پیرۆزبایی لە حەلبووسی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەئكیدیشیكردەوە لە هاوكاری و پشتیوانی پەرلەمانی عەرەبی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا.
لە هەمان كاتدا دكتۆر سلمی بانگهێشتی فەرمی حەلبووسی كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی داهاتوو كە قاهیرە میوانداری دەكات، بەریزیشی بەڵێنیدا بانگهێشتەكە جێبەجێ بكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 ئەیلولی 2018