سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كرد

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دوو شەممە، پێشوازی كرد یان كۆبیچ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق.

لە دیدارەكەدا تاونوێی گرنگترین روداوەكانی عێراق و بارودۆخی ئەمنی و سیاسی كرا، لەگەڵ گرنگی پشتیوانی نەتەوەیەكگرتوەكان لە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەدیهێنانی ئەمن و ئارامی لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، بە تایبەت لە بواری روبەروبوونەوەی تیرۆر و ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان.

هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لە تەواوكردنی پۆستە سیادییەكان لەرێی كاراكردنی وتوێژی نێوان كوتلە و لایەنە عێراقییەكان، لەگەڵ گرنگی پابەندبوون بە وادە دەستورییەكان.

———————–

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

1 تشرینی یەكەمی 2018