سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا دەكات و تاوتوێی پێشهات و روداوەكانی عێراق دەكەن

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە برێت مەكگۆرك.

لە میانی دیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكەیان كرد، لەگەڵ رێگەكانی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریكا لە بواری ریشەكێشكردنی تیرۆر بەو جۆرەی زامنی ئەمن و ئاسایشی هەر دوو لایەنی عێراق و ناوچەكە بكات.

هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانكاری سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق كرا، لەوبارەیەوە حەلبووسی تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە وادە دەستورییەكان لەتەواوكردنی ئیستحقاقەكان و دیاریكردنی پۆستە سیادییەكانی وڵات.

لای خۆیەوە نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا تەئكیدیكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەلابردنی بەربەستەكانی قۆناغی داهاتوو لە سەرجەم بوارەكاندا.

————-

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

1 تشرینی یەكەمی 2018