سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە باڵیۆزی ئۆكرانیا و نامەیەكی پرۆزبایی و بانگهێشتی لە هاوتا ئۆكرانیەكەی پێگەیشت

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسینگەی فەرمی خۆی، ئەمرۆ دوو شەممە، پێشوازی كرد فیكتۆر نیدۆباس باڵیۆزی ئۆكرانیا.

لە سەرەتای دیدارەكەدا نیدۆباس نامەیەكی پرۆزبایی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆكرانیای رادەستی حەلبووسی كرد بە بۆنەی وەرگرتنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هەر لە نامەیەدا پێنگێشتی فەرمی كرد تا سەردانی ئۆكرانیا بكات.

لای خۆیەوە حەلبووسی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو بانگێشتە نیشاندا، تەئكیدیشیكردەوە كاری لەسەر دەكات دوای كۆتاییهێنان بە پابەندییە دەستورییەكان لە عێراق.

جەختیشكردەوە عێراق هەوڵ دەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پتەو بكات لە رووی ئابووری و بازرگانییەوە، ئۆكرانیاش وڵاتێكی گرنگ و دۆستی عێراقە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش هەوڵ دەدات مەودای هاوكاری دۆستایەتی فراوان بكات لە نێوانیاندا لە رێی كاراكردنی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی.

 

مەكتەبی ڕاگەیادنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

1 تشرینی یەكەمی 2018