جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات به‌بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی له بروسكه‌یه‌كدا، پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات به‌بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له چوارچێوه‌ی واده‌ی ده‌ستوری خوی‌دا.
به‌ڕێزی له بروسكه‌كه‌یدا گوتی:” به‌بۆنه‌ی راسپاردنی جه‌نابتان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، هیواخوازین سه‌ركه‌وتو بن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانداو چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئارامی له عیراق و هیوادارین ببیته پیاوی به‌هێزو بوێر له هه‌ڵبژاردنی كابینه‌ی وه‌زاری خۆت، بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وله‌كۆتاییدا جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مولایه‌ك بێت”.
هیوادارین په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌نگ و ره‌سه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدیدا دروست بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق و جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی.
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/ 10/ 2018