جێگری یه‌كه‌م پیرۆزبایی له یانه‌ی جه‌وییه ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، له بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییدا، پیرۆزبایی له یانه‌ی جه‌وییه كرد به‌بۆنه‌ی گه‌یشتنی بۆ یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا پاش سه‌ركه‌وتنیان به سه‌ر یانه‌ی جه‌زیره‌ی ئۆردنی و هیوای خواست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌كه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یاریزانه‌كانمان به ئه‌نجامه باشه‌كانیان ناوی عیراقیان به‌رز ڕاگرت و هیوای خواست ئاستی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/10/2018