ڕاگەیاندنی پەرلەمان: سەرۆكی پەرلەمانی میسر پێشوازی لە حەلبوسی كرد و تاوتوێی چالاككردنی هاریكاری پەلەمانییان لە نێوان هەر دوو وڵاتدا كرد

عەلی عەبودل عال سەرۆكی پەرلەمانی میسر، ئەمرۆ چوار شەممە، لە قاهیرە پێشوازی كرد لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە سەرەتای دیدارەكەدا پیرۆزبایی لە حەلبووسی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هیوای سەركەوتنیشی بۆ ئەو و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران خواست لە ئەركی دەركردنی یاسا و چاودێریدا.
هەر لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی چالاككردنی هاریكاری پەرلەمانیی و یاسادانیان لە نێوان میسڕ و عێراقدا كرد وەك سەرەتایەك بۆ ئیمزا كردنی چەند رێكەوتنێك لە داهاتوودا بەو جۆرە خزمەت بە هەر دوو وڵات بكات.
هاوكات حەلبووسی لە میانی دیدارەكەدا تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی لەگەڵ كۆماری میسری عەرەبی لە بواری ئابوری؛ بۆ هاوبەشیكردن لە هەوڵی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە داعش، دوای كارانی لیژنەكانی دۆستایەتی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵاتیشی كرد.
لای خۆیەوە عەلی عەبدول عال سەرۆكی پەرلەمانی میسر تەئكیدیكردەوە لەسەر ئەوەی كە ئارامی عێراق لە بەرژەوەندی میسردایە؛ كاردانەوەی ئیجابیشی دەبێت لەسەر هێوركردنەوەی ناوچەكە، هاوكات جەختیشیكردەووە لەسەر سەركەوتنەكانی عێراق بەسەر تیرۆردا.
———————–
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 تشرینی یەكەمی 2018