حەلبووسی: كاردەكەین بۆ وەگەڕخستنی خوێنی نوێی لاوان بۆ خزمەتكردنی عێراق و سڕینەوەی وێنەی تەقلیدی لە ئیدارەدانی وڵات

لە پەراوێزی سەردەنەكەی بۆ میسڕ
حەلبووسی: كاردەكەین بۆ وەگەڕخستنی خوێنی نوێی لاوان بۆ خزمەتكردنی عێراق و سڕینەوەی وێنەی تەقلیدی لە ئیدارەدانی وڵات

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ كۆماری میسری عەرەبی، داوای چاودێریكردنی بارودۆخی رەوەندی عێراقی كرد لەگەڵ لابردنی ئەو بەربەستانەی روبەرویان بوەتەوە.
حەلبووسی لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا ڕایگەیاند:” عێراق نابێتە بەشێك لە سیاسیەتی میحوەری، و كاردەكەین بۆ پاراستنی سەروەری عێراق، رێگەش نادەین ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكیەكان، هەر دەستوەردانێكی دەرەكیش لە كاروباری ناوخۆ رەتدەكەینەوە”.
وتیشی عێراق بۆ جیهانی سەلماند یەكگرتوە، دوای ئەوەی خوێنی ئاڵی لاوانی بە هەموو پێكهاتەكانیەوە تێكەڵبوون ئەو كاتەی بەرگرییان لە زەوی و پرۆزییەكان دەكرد.
داواشیكرد بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی عێراق ئاوەدانبكرێتەوە، ئەوەش بۆ داخستنی لاپەڕی تیرۆر بە شێوەیەكی كۆتایی، و تەواوكردنی رێرەوێك بە ئاراستەی ڕاستی كە عێراق نوێنەرایەتی دەكات.
تەئكیدشیكردەوە كە داوای لە ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ كردووە پارێزگاری لە پشكی ئاوی عێراق بكەن.
لای خۆیەوە حەبیب سەدر باڵیۆزی عێراق لە قاهیرە پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدی هاورێی كرد و هەڵبژاردنی حەلبووسی “لاو” بە گواستنەوە بۆ رێگەی ڕاست لەقەڵەمدا، بە هەڵگرتنی هیوای گەنجان لە جومگەكانی دەوڵەت بە شێوەیكی چست و چالاك و گەیشتن بە ئەنجامی ئیجابی خێرا ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 تشرینی یەكەمی 2018