حەلبووسی چاوی بە سەرۆك وەزیرانی میسڕ كەوت و تاوتوێی چەندین دۆسیەیان كرد لە نێویاندا پێدانی ڤیزا و خوێندكانی عێراق لەو وڵاتە

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیران چاوی كەوت بە مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی میسڕ، و تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵاتیان كرد بە تایبەت كاراكردنی بواری ئابوری، و ئاسانكاری لە رێوشوێنەكانی پێدانی ڤیزا لە نێوان هەر دوو وڵاتدا، و بارودۆخی ئەو خوێندكارە عێراقییانەی لەو وڵاتە دەخوێنن، لەگەڵ كردنەوەی پاشكۆی رۆشنبیری لە قاهیرە.
هەر لە چوارچێوەی دیدارەكەدا حەلبووسی ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی مێژووی نێوان عێراق و میسڕی كرد، دواشی لەسەرۆك وەیزرانی میسڕ كرد سەردانی عێراق بكات؛ بۆ بەئاگابوون لەوبوارانەی كە دەكرێت كارابكرێت لەنێوان هەر دوو وڵاتدا، بەتایبەت بواری ئابووری، كە مەبەست لێی ئاوەدانكردنەوەی شارە وێرانكراوەكانە لە قۆناغی داهاتوودا.
لای خۆیەوە مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیران خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە گەڕانەوەی عێراق بۆ پێگەی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی خۆی دوای رزگاربوونی لە تیرۆر و سەركەوتن بەسەریدا، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بەهەموو جۆرێك بۆ بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 تشرینی یەكەمی 2018