حەلبووسی چاوی كەوت بە ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە قاهیرە چاوی كەوت بە ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و تاوتوێی گرنگترین پرسەكانی جێی بایەخی وڵاتانی عەرەبییان كرد.
لە درێژەی وتوێژەكانیشیان حەلبووسی تەئكیدیكردەوە لە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران و دامەزراوەی یاسادانان بۆ ئامانجە ڕەواكانی كۆمكاری عەرەبی و هەوڵەكانی بۆ بەرگریكردن لە پرسی نیشتمانی عەرەبی، دوای یەكخستنی بریر و هەڵوێستیشی كرد لە نێوان وڵاتانی عەرەبی؛ بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرسە چارەنوسسازەكان.
لای خۆیەوە ئەبو غەیت پیرۆزبایی لە حەلبووسی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆڵی عێراقیشی بەرز نرخاند بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش، هاوكات داواشی كرد مەودای هاوكاری هاوبەش فراوانبكرێت و عێراق بگەرێتەوە بۆ پێگەی عەرەبی خۆی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 تشرینی یەكەمی 2018