جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌قینه‌وه‌كانی‌ تیرۆریستی‌ له‌ فه‌لوجه‌ رسوا ده‌كات و داوا ده‌كات رێوشوێنی‌ به‌ په‌له‌ بگیرێته‌به‌ر دژی‌ خانه‌ نوستوه‌كان

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/10/2018، ته‌قینه‌وه‌كانی‌ تیرۆریستی‌ له‌ فه‌لوجه‌و بێجی‌ ڕسوا كردو داوایكرد رێوشوێنی‌ به‌ په‌له‌ بگیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كه‌موكورتیه‌كانی‌ سیستمی ئاسایشی وڵات و كاربكرێت بۆ نه‌هێشتنی‌ خانه‌ نوستوه‌كانی‌ تیرۆر.
هه‌روه‌ها جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن داوای‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد كارو هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ كاره‌ تیرۆریستیه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ وڵات، به‌تایبه‌تی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی هۆشیاری‌ كرده‌وه‌ بۆ دووباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ هێرشه‌ تیرۆریستیانه‌.