حەلبووسی لەگەڵ شێخ قەیس خەزعەلی تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی رۆڵی دەمەزراوەی تەشریعی دەكەن لەگەڵ هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە شێخ قەیس خەزعەلی رێبەری بزوتنەوەی عەسائب ئەهل حەق.
لە سەرەتای دیدارەكەدا شێخ خەزعەلی پرۆزبایی لە حەلبووسی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو و ئەنجومەنەكە خواست لە ئەركەكانیان.
هەر لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پێشهات و بارودۆخی سیاسی و گفتوگۆكان كرا بۆ پێكهێنانی حكومەت، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی رۆڵی دامەزراوەی تەشریعی.
هەر لە دیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر دەركردنی ئەو یاسایانەی كە پەیوەستە بە پێداویستیەكانی هاوڵاتیان و كاردانەوەی ئیجابی دەبێت لەسەر ژیانیان لەگەڵ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 تشرینی یەكەمی 2018