سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای ڕەخساندنی كەشێكی سیاسی گونجاو دەكات تا ببێتەهۆی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ كێشە و دۆسیە هەڵپەسێراوەكان

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە سەرۆكایەتی شێخ محەمەد تەقی مولی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی گۆڕانكاریەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەو جوڵەیە كرا كە گۆڕەپانی سیاسی بە خۆوە دەبینێت لە پێناو پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی پشتیوانیكردن لە دامەزراوەی تەشریعی كرا لەگەڵ پتەوكردنی ئەركی تەشریعی و چاودێری بۆ تەواوكردنی رێڕەوی چاكسازی گشتگیر.
حەلبووسی لە میانی دیدارەكەدا تەئكیدیكردەوە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هێز و كوتلە سیاسیەكان هەیە لە پێناو رەخساندنی كەشێكی سیاسی تا ببێتە هۆی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ كێشە و دۆسیە هەڵپەسێراوەكان.
بەرێزیان وتیشی “خوازیارین بۆچونێكی روون هەبێت تا لە رێیەوە كابینەیەكی بەهێز و گونجاو پێكبهێنرێت”، ئاماژەی بەوەشكرد ئەنجومەنی نوێنەران دەبێتە باڵپشتێك بۆ حكومەتی داهاتوو لە رێی دەركردنی یاسا گرنگەكان و رۆڵی چاودێری بۆ بەهێزكردنی ئەدائی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 تشرینی یەكەمی 2018