به‌ڕێز كه‌عبی پێشوازی له پارێزگاری واست ده‌كات و داوا له حكومه‌ت ده‌كات پاڵپشتی كه‌رتی كشتوكاڵی بكات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/10/2018 له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له پارێزگاری واست به‌ڕێز مه‌حمود عه‌بدولرزا مه‌لا ته‌لال و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی پارێزگای واست كرا و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له حكومه‌ت كرد بڕه پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكه خه‌رج بكات و پاڵپشتی ته‌واو له جوتیاران بكات و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ دۆسیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هاوڵأتیانه‌وه به‌تایبه‌تی بابه‌تی دابه‌زینی به‌رهه‌می كشتوكاڵی.