حەلبووسی داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات رێگە چارەی گونجاو بۆ داواكارییەكانی سیستمی هەڵگرتنەوە و خولی سێیەم بدۆزێتەوە بە جۆرێك پارێزگاری لە كوالێتی خوێندن بكات

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد رێگە چارەی گونجاو بۆ داواكارییەكانی سیستمی هەڵگرتنەوە و خولی سێیەم بدۆزێتەوە بە جۆرێك پارێزگاری لە كوالێتی خوێندن بكات.
ئەو داوایەش لە میانی پێشوازیكردنی هات، ئەمرۆ دوو شەممە، لە نوسینگەی تایبتەی خۆی، لە عەبد رەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە بەرێزیانی دڵنیا كردەوە لێكۆڵینەوە لەو پێشنیارە لە ئەنجومەنی بۆچوون لە وەزارەتەكەیان دەكەن و دەگەرێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی بڕیاری گونجاو لەبارەیەوە.
هەر لە دیدارەكەدا واقیعی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان خرایەڕوو لەگەڵ ئەو بەربەستانەی روبەرویان بوەتەوە لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی تر كرا كە تایبەتە بەدەرچووە ئەوائیلەكان و گرنگی وەرگرتنیان و باوەشكردنەوە بۆیان لەگەڵ خاوەن توانای زانستی و رێگەكانی پشتیوانی و چاودێری كردنیان و هەروەها پرۆگرامی پێشخستنی زانكۆكان و فراوانكردنی بەشەكان و دامەزراندنی سەنتەری لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی.
حەلبووسی لە میانی دیارەكەدا تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پێگەی دەمەزراوەی خوێندنی باڵا و رۆڵی كاریگەری لە پشتیوانی كردنی رێڕەوی زانستی و گرێدانەوەی بە واقیعی كۆمەڵگە لەسەرجەم بوارەكان، وتیشی لەو بوارەدا ئەنجومەنی نوێنەران هەمووتوانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی ئەو رێڕەوە بەهێز دەكات و كەشی گونجاو بۆ سەركەوتنی دەرەخسێنێت.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی یەكەمی 2018