حەلبووسی چاوی بەسەرۆك كۆمار كەوت و تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی حكومەتیان كرد

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دوو شەممە، چاوی كەوت بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و دیاریكردنی كابینەی حكومەتیان كرد بە پێی وادەی دەستوری.
لەسەرەتای دیدارەكە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ هاوكاری هاوبەش بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەكات لە نێویدا دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
بەرێزیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە دوای دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە لەسەر بەشداریكردنی لە كۆبونەوەكانی كۆنگرەی پەرلەمانەكانی ئاسیا و ئەوروپا كە لە توركیا بەرێوەدەچێت بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە چەندین دۆسیە گرنگترینیان پێدانی پشكی ئاوی عێراق، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر دیداری هەر یەك لە هاوتا ئێرانی و توركیەكەی بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە.
سەرۆكی پەرلەمان پشتیوانەی تەواوی خۆشی دەربڕی بۆ عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ دیاریكردنی كەسانی بە توانا بۆ ئیدارەدانی وەزارەتەكانیان بە باشترین شێوە.
حەلبووسی جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی دەركردنی چەند یاسایەك تا باری گوزەران و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق باشتر بكات لەگەڵ دۆزینەوەی هەلی كار.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی
8 تشرینی یەكەمی 2018