سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ بەرەو توركیا بەرێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانەكانی ئەوروپا ئاسیا

بڕیاڕە، ئەمرۆ دوو شەممە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو توركیا بەرێبكەوێت بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانەكانی ئەوروپا ئاسیا كە لە ئەنتاڵیا بەرێوەدەچێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەرێزیان زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ هاوتاكانی بەشدار بوو لە كۆنگرەكە ئەنجامدەدات كە 41 وڵات بەشدارن تێیدا.
دۆسیەی ئاو و پشكی ئاوی عێراق لەگەڵ پتەوكردنی پەوەندیكان لە بواری ئابووری و بازرگانی گرنگترین دۆسیەكان دەبێت كە لەگەڵ هاوتا توركیەكەی دەیخاتەڕوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی یەكەمی 2018