سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ باڵیۆزی پاكيستان تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات دەكات

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دوو شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە ساجد بیلال باڵیۆزی پاكستان لە عێراق.
لەسەرەتای دیدارەكەدا باڵیۆزی پاكستان پیرۆزبایی لە حەلبووسی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو و ئەندامانی ئەنجومەنەكە خواست لە ئەركە نوێكەیان، بانگێشتێكیشی رادەستی بەرێزیان كرد بۆ ئامادەبوون لە كۆنگرەی پەرلەمانەكانی ئاسیا لە پاكستان لە ماوەی نێوان 29 بۆ 31 مانگی تشرینی یەكەم.
هەر لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات كرا لەگەڵ بارودۆخی عێراق و ناوچەكە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە لەسەر پەرۆشی پتەوكردنی پەیوەندی پەرلەمانیی، ئاماژەی بەوەشكرد عێراق مەبەستیەتی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست بەرەوپێش ببات، هەروەها هەوڵی بنیاتنانی پەوەندی نێودەوڵەتی هاوسەنگ دەدات كە لەسەر بنەمای رێزگرتن لەسەروەری و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ بنیاتنرابێت.
لای خۆیەوە ساجد بیلال پیرۆزبایی وڵاتەكەی گەیاندە حەلبووسی بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر ئامادەییان بۆ كردنەوەی تەواوی دەروازەكانی هاوكاری و پتەوكردنی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ عێراقدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی یەكەمی 2018