یەكێتی ئەوروپا، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیا دەكاتەوە كە لە پشت عێراق دەبن و پشتیوانی هەوڵەكانی بنیاتنانەوەی دەبن

یەكێتی ئەوروپا هەڵبژاردنی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەنگاوێكی یەكلاییكەرەوە لە قەڵەم دەدات بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
لەوبارەیەوە فیدیركا مۆگریبی نوێنەری باڵای ئەمن و سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە وتارێكی نوسراودا كە وێنەیەكی گەیشتە دەست سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دەڵێت یەكێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی عێراق و وەك هاوبەشێكی دەمێنێتەوە، هەروەها پشتیوانی هەوڵەكان بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوە دەكات بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ، كە لە میانی كۆنگرەی بنیاتنانەوەی عێراق لە كوەیت بەڵێنی لەسەردابوو، لە رێی یەكەی یەكێتی ئەوروپا بۆ راوێژ لە كەرتی ئاسایشی مەدەنیدا.
مۆگرینی وتیشی یەكێتی ئەوروپا بەردەوامدەبێت لەسەر كاركردن لەگەڵ حكومەتی داهاتوو، لەهەمانكاتدا تەئكیدیشیكردەوە هاوبەشە نێودەوڵەتیەكانی عێراق بەردەوامدەبن لە بینینی رۆڵی بنیاتنەر بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیكردنی عێراق، لەگەڵ رێزگرتن لە یەكێتی و سەروەری و سەلامەتی خاكەكەی بە شێوەیەكی تەواو، ئەو پرسەش زۆر گرنگە بۆ ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی یەكەمی 2018