حەلبووسی تەئكیدیكردەوە عێراق لەبری جیهان جەنگی دژی تیرۆر كرد و لەو رێگەیەدا خوێنی گەشی باشترین رۆڵەكانی بەخشی

لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی سێیەمی سەرۆكی پەرلەمانەكانی ئەوروپا ئاسیا …
حەلبووسی تەئكیدیكردەوە عێراق لەبری جیهان جەنگی دژی تیرۆر كرد و لەو رێگەیەدا خوێنی گەشی باشترین رۆڵەكانی بەخشی

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە عێراق هەوڵ دەدات لە یاسادانان و سیستم و یاساكانی بەشداری بە وڵاتانی چواردەور و جیهان بكات بۆ وەبەرهێنان لە سەرچاوە سروشتی و جۆراوجۆرەكانی و بەشداربوونی راستەوخۆ لە سەرجەم كەرتەكان.
بەرێزیان لە میانی وتارێكیدا كە لە كۆبونەوەی سێیەمی سەرۆكی پەرلەمانەكانی ئەوروپا ئاسیا كە رۆژی سێشەممە لە توركیا بەرێوەچوو، ڕایگەیاند” وەك ئەوەی لای هەموان ئاشكرایە عێراق هەموو بنەماكانی هەڵسانەوەی ئابوری گشتگیری هەیە كە پاڵپشتە بە چەندین مادەی گرنگ دەتوانرێت وەبەرهێنانی تیابكرێت لە پێناو خزمەتكردنی داخوازی عێراقییەكان لە پێشخستن و پێشكەوتن لەسەرجەم بوارەكانی ژیان”.
حەلبووسی ئاماژەی بەوەش كرد كە عێراق ماوەیەكی زۆر بەدەست جەنگەكانەوە ناڵاندویەتی لەگەڵ پاشماوە خراپەكانی لەسەر ژینگە كە رۆڵی گەورەی هەبوو لە پیسكردنی سەرچاوەكانی ئاو و زەوی كشتوكاڵی و سەروەتی ماسی، ئەوەش چەندین نەخۆشی ترسناكی لێكەوتەوە و گەلی عێراق بەدەستیەوە ناڵاندی.
بەرێزیان داواشی لە وڵاتانی بەشداربوو لە كۆنگرەكە كرد هاوكاری عێراق بكەن بۆ رزگاربوون لە شوێنەواری پیسبوونی ژینگە كە گەیشتوەتە ئاستێكی ترسناك و پێویستی بە پاڵپشتی گەورە هەیە لەسەر ئاستی حكومەت و رێكخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان.
لە وتارەكەیدا حەلبووسی رۆشناییشی خستە سەر گرنگی بوژانەوە و زیادكردنی بەرهەمهێنان لە سەرچاوە نوێكانی وزە، وتیشی ” ئەوە دەچێتە ناوەرۆكی گرنگی پێدانەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان لە رێی گرتنەبەری زنجیرەیەك رێوشوێن بۆ دانانی ئاستێك بۆ پیسبوونی ژینگە كە هۆكارەكی دیاردەی ترسناكی بەرزبونەوەی پلەی گەرمایە”.
سەبارەت بە جەنگی دژ بە تیرۆریش، بەرێزیان ئاماژەی بەوەكرد كە عێراق جەنگێكی بەرێوەبرد دژ بە تیرۆر لە میانیدا خوێنی گەشی باشترین لە رۆڵەكانی بەخشی لە بری هەموو جیهان، ئەوەش بووە مایەی كارەساتێكی گەورە بۆ شار و مرۆڤەكان وەك یەك.
وتیشی” خوازیارین جیهان و گەلانێك ببینین كە لە ئاستی ئەو تەزحیەیە تێبگەن لەگەڵ سوربوون بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی و بەشداریكردنی كارا لە وەستان لەگەڵ عێراق لەرێی بەردەوامی هاوكاری لەسەر بنەمای هاوبەشی ئابوری و وەبەرهێنان و هاوكاری لە بواری ژینگە بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی سەرجەم گەلان بكات”.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنوجومەنی نوێنەران
9 تشرینی یەكەمی 2018