حەلبووسی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵاتیان كرد

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنتاڵیا، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی گۆڕانكارییە ئیقلیمیەكان و پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات و رێگەكانی پتەوكردنیان كرا.
هەر لە دیدارەكەدا باسی ئەو بەربەستانەكرا كە روبەروی وڵاتانی ناوچەكە بونەتەوە لە پێش هەموویانەوە دۆسیەی تیرۆر و لێكەوتەكانی، لەوبارەیەوە حەلبووسی رۆڵی ئێرانی بەرز نرخاند لە پاڵپشتی و پشتیوانیەكانی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش.
بەڕێزیان جاریكی تر تەئكیدیان لەسەر هەڵوێستی عێراق كردەوە كە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر گەلاندا رەتدەكاتەوە، رونیشیكردەوە عێراقییەكان لەهەممو لایەك زیاتر لە كاردانەوە و كاریگەریە سلبیەكانی تێدەگەن بە بێی ئەو موعاناتەی بە هۆی گەمارۆوە دوچاریان هات.
وتیشی “پێدەچێت عێراق رۆڵێكی میحوەری بگێرێت لە هێوركردنەوەی بارودۆخەكە و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ قەیرانەكانی ناوچەكە كە دوچاری كێشمەكێشی گەورە بووە”، بە پشتبەستن بەو قورساییەی كە پێ ناسراوە لەگەڵ پەیوەندیە هاوسەنگەكانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنوجومەنی نوێنەران
9 تشرینی یەكەمی 2018